دواى دوومانگ له ههڵبژاردن هێشتا ههنگاو بۆ پێكهێنانى حكومهتى نوێ نهنراوه
دیاریش نییە پارتی لە حكومەتی نوێدا بەشداری بە كێ دەكات
K24 – ههولێر:
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیوە، بەڵام ھێشتا ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نەنراون و دیاریش نییە پارتی لە حكومەتی نوێدا بەشداری بە كێ دەكات.
ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رايگهياند، کێشەی ناوخۆیی حزبەکان رێگرن لە زوو پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
لە بەرامبەردا ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پێی وایە پێکھینانی حکومەت زۆر دوا کەوتووە و بە پێویستی دەزانێت پەلە لە پێکھێنانی ئەو حکومەتە بکرێت.
پارتی گەڕێکی دیکەی دانوستان، بۆ پێکھێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان دەستپێدەکات، یەکێتی بە پلەی یەکەم و بزووتنەوەی گۆڕانیش بە پلەی دووەم، ئامانجی پارتین بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.
به راى ئهحمهد كانى،رەنگە پێکھێنانی حکومەت مانگێکی دیکە درێژە نەکێشێت، چونکە حزبەکەی مەبەستیەتی پێکھێنانی حکومەت زۆر دوا نەکەوێت.