كۆشنه‌ر په‌يامێك ئاراسته‌ى كورد له سووريا ده‌كات
فەرەنسا و ئەمریکا ھەتا ھەتایە لە سوریا نامێننەوە
K24 – هه‌ولێر:
بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، ھێزەکانی فەرەنسا و ئەمریکا ھەتا ھەتایە لە سوریا نامێننەوە و خەڵکی رۆژئاوا بەرپرسن لە داھاتووی ژیانی خۆیان و دەبێ خۆیان ھەوڵی باشترکردنی بارودۆخەکە بدەن.
كۆشنه‌ر له په‌راوێزى سه‌ردانى بۆ رۆژئاواى كوردستان گوتى: پێویستە خەڵکی رۆژئاوا دەست بە دیالۆگی نیشتمانی بکەن بۆ بەدیھێنانی ئاشتی.
وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها گوتى: ئامادەبوونی ئێمە لە کۆنفرانسی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین کارێکی مرۆیيه، بەڵام دواجار ئەوە ئێوەن بەرپرسن و دەبێ خۆتان دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لەم ناوچە پڕ لە کێشەیە لە نێوان سوریا و عێراق و ئێران و تورکیا، هه‌روه‌ها لە نێوان سیاسەتەکانی ترەمپ و پوتن کە کارێکی زۆر سەختە و کاتی دەوێت، بەڵام ھەنگاوی یەکەمی لێرەوە لەم کۆنفرانسەوە دەستی پێکردووە.