راوێژكارێكى پێشووى وهزارهتى دهرهوهى ئهمهريكا: له عهفرين كورد جينۆسايد كراوه
ترسم لەوەیە ئەمریکا دوای بەدیھێنانی ئامانجەکانی پشت لە کورد بکات
K24 – ههولێر:
دەیڤد فلیپس، راوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، ئامادەبوونیان لە کۆنفرانسی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بۆ پیشاندانی نیگەرانی و تووڕەییانە دژ بەو جێنۆسایدەی بەرامبەر بە خەڵکی عەفرین کراوە.
سەبارەت بە پشتيوانی ئەمریکا بۆ کورد لە رۆژئاوای کوردستان فیلیپس گوتى: ترسم لەوەیە ئەمریکا دوای بەدیھێنانی ئامانجەکانی پشت لە کورد بکات.
گوتيشى: "ئێمە ھاتووین بۆئەوەی ھانی خەڵکی عەفرین بدەین و خۆیان رێکبخەنەوە. رێز لە قوربانیەکانی خەڵکی عەفرین بگرین و یادیان بکەینەوە، نیگەرانی خۆمان لەبارەی ئەو جێنۆسایدەی ئەنجامدراوە دەرببڕین. ئەمەش بەداوی خۆیاندا ئەو پرسیارە دێنێت کە چی روویدا؟ سێ فاکتەر لەپشت سیاسەتی ئەمریکاوەن لە سوریا: لەناوبردنی داعش، سەقامگیری و نەھێشتنی کاریگەری ئێران لە سوریا. ھەتا ئەو کاتەی کورد پشتيوانى ئەجێنداکانی ئەمریکا بن ئەمریکاش لە رۆژئاوا دەمێنێتەوە. بەڵام ترسی من ئەوەیە کورد لە رۆژئاوا ئەرکەکانی خۆی بەجێ بگەێنێ و ئەمریکا ئامانجەکانی بەدی بێنێت و دواتر پشت لە کورد بکات و خەڵکی رۆژئاوا ناچاربن خۆيان رێگاکە تەواو بکهن".
ئهو بهرپرسهى پێشووى ئهمهريكا گوتيشى: "لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ پرسیاری زۆری ھاتوەتەسەر. ئەندامێتی ناتۆ تەنیا سەربازی نیە بەڵکو ھەبوونی بەھا و بەرژوەندی ھاوبەشە. تورکیا ئێستا بووەتە وڵاتێکی ئیسلامی و ئەکەپە لقی ئیخوان موسلیمینە و ئەگەر ئێستا داواکاری بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش بکات بەدڵنیاییەوە رەتدەکرێتەوە".
ئهمڕۆ لە شاری عامووداى رۆژئاوای كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی ناوخۆیی و جیھانی، كۆڕبەندێك لەبارەی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بەڕێوەچوو.