ساڵح موسلیم: پشت به هاوپهیمانان نابهستین
"هاوپهیمانان تهنیا بهدوای بهرژهوهندییهكاندا دهگهڕێن"
K24 - ھەولێر
ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بە كوردستان24ی راگەیاند پەیوەندیان لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان ھەیە، بەڵام پشتی خۆیان بەوان نابەستین، چونكە ھێزی ھاوپەیمانان تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەكانیان دەگەڕێن.
ھەروەھا ساڵح موسلیم گوتی: "بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان وایكردووە پەیوەندیمان لەگەڵ ھاوپەیمانان ھەبێت، بەڵام ئێمە پشتی خۆمان بەوان نابەستین، بەڵكو گەل پشتی ئێمەیە".
گوتیشی: "ئامادەین لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) یان ھەر لایەنێكی دیكە گفتوگۆبكەین و یەكێتییەك دروست بكەین".