یه‌كێتی پشتیوانی له بڕیاره‌كانی پارتی ده‌كات
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی پارتی بۆ دیاریكردنی كاندیدانی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگەیاند و دووپاتیكرده‌وه, "یه‌كێتی رێز لە بڕیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌گرێت، بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی بۆ پۆستەکانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سەعدی پیرە ئاشكراشیكرد، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یەکێتی کۆدەبێتەوە و کاندیدانی خۆی بۆ پۆستەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە".
پیره هیواشی خواست، "پێکهێنانی حکومەت پێش کۆتایی هاتنی سەری ساڵ یەکلایی بکرێتەوە".
ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
H.B