هاووڵاتييان چاوه‌ڕوانن مه‌سرور بارزانى چاكسازى ريشه‌يى بكات

ده‌ڵێن كه‌سی شیاو بۆ پۆستی شیاوه

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ ره‌سمى كانديدى خۆى بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياند و بڕياره‌ مه‌سرور بارزانى ئه‌ركى پێكهێنان و سه‌رۆكايه‌تى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

له‌سه‌ر دیاریكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت، كوردستان 24 بۆچوونی هاووڵاتییانی له‌و باره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

دانیشتووانی شاری هه‌ولێر كاندیدكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ بڕیارێكی راست ده‌زانن و ده‌ڵێن كه‌سی شیاو بۆ پۆستی شیاوه‌، چاوه‌ڕوانیشن چاكسازی ریشه‌یی بكات و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكبهێنێت بۆ باشتركردنی ژیان و بژێوی هاووڵاتیان.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هاووڵاتیانی دانيشتووى شاری سلێمانی ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌شبینن و بێگومانيی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی چۆن له‌ ئه‌ركی پاراستنی كوردستان له‌ شه‌ڕی تیرۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌، به‌ هه‌مانشێوه‌ش له‌ ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

هه‌روه‌ها دانیشتووانی شاری دهۆك گه‌شبینی خۆیان به‌ كاندیدكردنی مه‌سروور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕن و هیواخوازن گۆڕانكاری و چاكسازی ریشه‌یی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ قه‌یرانی دارایی بهێنرێت و ده‌رفه‌تی كار و ژیانێكی شایسته‌تر بۆ هاووڵاتیان فه‌راهه‌م بكرێت.