شاندی باڵای لوبنان گه‌یشته هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای لوبنانی به سه‌رۆكایه‌تی جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومییه‌وه پێشوازییان لێكرا.
بڕیاریشه له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لوبنانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم ساز بكه‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، ئه‌منی، سیاسی و بواره‌كانی دیكه بكه‌ن، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه و ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێم واژوو ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، جگه له بوونی 4 وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به‌و بوارانه‌ی كه سه‌ردانه‌كه‌یان له‌پێناو ئه‌نجامداوه، ژماره‌یه‌كی زۆری بازرگان و بزنسمانه‌كانی لوبنانیش یاوه‌ری شاندی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
H.B