له به‌غدا گۆڕان داواى وه‌زاره‌تێك ده‌كات
ئاڵۆزى له هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق درووستبوو
K24 – به‌غدا:
هاوكات له‌گه‌ڵ درووستبوونى ئاڵۆزى له هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌رده‌وامه و نوێنه‌رێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش داوا ده‌كات، پۆستێكى وهزارييان پێ بدرێت.
كوتله‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بايكۆتى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كرد و به‌هار مه‌حموود نوێنه‌رى بزووتنه‌وه‌كه له ئه‌نجوومه‌ن بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، ئێمه داوامان كردووه، پشكى كورد بكرێته چوار وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌تێك بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت.
گوتيشى: به گوێره‌ى رێژه‌ى نوێنه‌رايه‌تى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ئێمه له‌سه‌دا 18ى كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نمان هه‌يه و ده‌بێت له حكومه‌تيشدا پشكى كورد له سه‌دا 18 بێت، كه ده‌كاته چوار وه‌زاره‌ت و ئێستا ته‌نيا 3 وه‌زاره‌ت بۆ كورد ديار كراوون و هه‌ر سێكيشيان به‌ر پارتى ديموكراتى كوردستان كه‌وتوون.
هاوكات هاوپه‌يمانى سائيرون، كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رايه‌تى ده‌كات، بايكۆتى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كردووه.