به ڤیدیۆ.. ئه‌م گۆڵه به باشترین گۆڵی ئه‌م گه‌ڕه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا
گۆڵی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا
.jpg)
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، جوانتری گۆڵی گه‌ڕی پێنجه‌می چامپیۆنزلیگی به ده‌نگی هانده‌ران هه‌ڵبژارد و ئه‌و گۆڵه‌ی ئاریێن رۆبنی هۆڵه‌ندی و یاریزانی بایرن میونشن به‌رامبه‌ر بێنفیكا كردی به جوانترین گۆڵ ده‌ستنیشانكرا.
له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا میوانداریی بێنفیكای كرد، له‌و یارییه‌دا یانه باڤارییه‌كه گۆڵبارانی بێنفیكای كرد و یارییه‌كه‌ی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
ئاریێن رۆبن له خوله‌كی 13 شریتی گۆڵه‌كانی بایرن میونشنی بڕی و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، ئه‌م گۆڵه‌ش به جوانترین گۆڵی ئه‌م گه‌ڕه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا.