مه‌لا به‌ختيار: سلێمانی شایسته‌ی ره‌فتارى كاربه‌ده‌ست و خه‌ڵكانی نا شایسته‌ و بێ بیروباوه‌ڕی دیموكراسی نييه‌

كاری دزێوی وه‌ها بكه‌ن، خه‌ڵك زویر و ناڕازی بكه‌ن

K24 – سلێمانى:

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر "په‌یكه‌ری شار" له‌ به‌رده‌م ده‌ركی سه‌رای سلێمانی ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ندێك له‌ كه‌سانی سیاسیی و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ گرت به‌وه‌ی بوونه‌ته‌ مایه‌ی ناشیرین كردنی هه‌ندێك دیوی كاری سیاسی و ئیداری شاره‌كه‌ و رایگه‌یاند، سلێمانی شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ندێ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ست و خه‌ڵكانی نا شایسته‌ و بێ بیروباوه‌ڕی دیموكراسی كاری دزێوی وه‌ها بكه‌ن، خه‌ڵك زویر و ناڕازی بكه‌ن.