وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان: ناخۆشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتوون
"دۆخی هه‌رێم له‌باره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانمان"
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا گووتی: هاتووین هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها باسیل گوتی: "لوبنانییه‌كان به‌شداری له گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بۆ كوردستان و جیهان گواستووه‌ته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زریری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانه دووپاتیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌شێك له وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لوبنانییه‌كان به‌شداریێكی كارایان له چالاكی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه و ناخۆشی و ئاڵۆزییه‌كان كۆتایی هاتوون، بۆیه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئێستا دۆخه‌كه له‌باره بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنان بۆ هه‌رێمی كوردستان"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان هان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای حكوومه‌تی لوبنان به سه‌رۆكایه‌تی جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
H.B