شاره‌زايان: كابينه‌ى نوێ حكومه‌تێكى به‌هێز ده‌بێت

هۆکارەکەشی بۆ بەهێزی سەرۆکی کابینەکە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆ  دەڵێن کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کابینەیەکی بەهێز دەبێت. هۆکارەکەشی بۆ بەهێزی سەرۆکی کابینەکە و بەهێزی ناوەندی بڕیاری سیاسی و سیاسیەتی روونی دۆخی ناوخۆی پارتی  دەگەڕێننەوە.

لەم پاکێجە بە وردی هۆکاری بەهێزی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بزانە.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، ھاووڵاتیانى دانيشتووى شارى‌ ھەولێر و دهۆك دڵخۆشن بەو بڕیارەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كاندید كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت. ئەوان لەو بڕوایەدان كەسانی بە ئەزموونی وەك ئەوان دەتوانن مزگێنی كوردستانێكی ئاوەدان و ئارام بدەن.

بۆچوونى هاووڵاتيانى دانيشتووى شارۆچكه‌ى زاخۆ سه‌باره‌ت به‌ كانديد كردنى مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان ببينه‌:

وێستگه‌كانى ژيانى مه‌سرور بارزانى كانديدى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان