كه‌نه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا: رۆڵی سەرەکیمان لە راھێنانەکانی ناتۆ لە عێراق هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، کریستیا فریلاند, وەزیری دەرەوەی کەنەدا دووپاتیكرده‌وه، "وڵاتەکەی لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی راھێنانی سەربازی ناتۆ لە عێراق رۆڵی سەرەکی ھەیە و لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆش باس لە چۆنیەتی فراونکردنی ئەرکەکانیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەن".
له‌مباره‌یه‌وه فریلاند گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئێمە گفتوگۆ لەبارەی ئەرکەکانمان لە عێراق دەکەین".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "کەنەدا رۆڵی سەرەکی لە راھێنانەکانی ناتۆ لە عێراق هه‌یه. ئێستاش فەرماندە سەربازییە کەنەدییەکانمان لەوێن. لە كۆبوونه‌وه‌كه‌شمان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان باس لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئەرکەکانمان دەکەین".
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به "ناتۆ" له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو.
H.B