به‌شیر حه‌داد: پێشبینی ناكرێت به‌م نزیكانه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ته‌واو بێت
ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامن
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، به‌شیر حه‌داد, جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌سته‌مه به‌م نزیكانه كابینه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واوبكرێت".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتیشی: "ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی 8 وه‌زاره‌ته‌كان به‌رده‌وامه و تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن".
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌و 8 كاندیده‌ی بۆ وه‌زاره‌ته پڕنه‌كراوه‌كان ده‌ستنیشانیكردبوون، به‌هۆی درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
H.B