بارسێلۆنا 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ئاماده‌ كردووه‌

بارسێلۆنا ئامانجی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یوڤێنتۆس ئاماده‌ كردووه‌.

پێگه‌ی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆدریگۆ بێنتانكۆری ئۆروگوایی پێشكه‌شی یوڤێنتۆس كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، بارسێلۆنا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌راستكاره‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ 62 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یوڤی بكات.

بێنتانكۆر له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتیناوه‌ به‌ 9 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ یوڤێنتۆس و له‌ هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه‌ كۆتایی دێت.

بێنتانكۆر ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یوڤی یاری ده‌كات و تا ئێستا 42 یاری بۆ یوڤێنتۆس كردووه‌، 2 گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی تۆمار كردووه‌.