بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت لايه‌نه سياسييه‌كان چاوه‌ڕوانى خولێكى نوێى گفتوگۆ ده‌كه‌ن
پارتی چاوەڕێیە ئەو لایەنانەی بەشداری حکوومەت دەکەن، زوو کانديدەکانیان یەکلا بکەنەوە
K24 – هه‌ولێر:
بۆ پێكهێنانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى مه‌سرور بارزانى، لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان ده‌كه‌ن.
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان ئاشکرای کرد، پارتی چاوەڕێیە ئەو لایەنانەی بەشداری حکوومەت دەکەن، زوو کانديدەکانیان یەکلا بکەنەوە.
لە بەرامبەردا، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره گوتەبێژی یەکێتی نيشتمانى كوردستان رايگه‌ياند، يه‌كێتى تا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەنجامنەدات ناتوانێت کاندید دەستنیشان بکات، چونکە پێویستە ھەموو کاندیدەکان کۆدەنگی تەواویان لەسەر بێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئێستا ھەست بەوە دەکرێت پارتی و گۆڕان جۆرە له‌يه‌ک نزیک بوونەوەیەک لە نێوانیاندا ھەیە، ھەردوولا ئەو نزیکبوونەوەیە بە پەسەند دەزانن، بەڵام بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەڵێت: سەرەڕای ئاساییبوونەوەی پەیوەندیيەکان، بەڵام سازش لە سەر بەرنامەکانی خۆمان ناکەین.