بڕيارى داخستنى لايهنه بێ مۆڵهتهكان تهنيا بهسهر تهڤگهرى ئازديدا جێبهجێكراوه
بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیش بڕیارەکە بەسیاسی لەقەڵەم دەدەن
K24 – سلێمانى:
بە پاساوی نەبوونی مۆڵەت بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، قوباد تاڵهبانى، لەچەند رۆژی رابردوودا بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین داخران, بەڵام ئەو بڕیارە له سەر لایەنە بێ مۆڵەتەکانی دیكە جێبەجێ ناکرێت بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیش بڕیارەکە بەسیاسی لەقەڵەم دەدەن.
جگە لە تەڤگەری ئازادی ژمارەیەکی دیكەی ھێز و قەوارەی سیاسی لەھەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمیان نییە، بەڵام تا ئێستا رێگری لەکارەکانیان نەکراوە و ئاگادار نەکراونەتەوە، کە بارەگاکانیان دابخەن, ھاوپەیمانی نیشتمانی کەپێشتر ھاوپەیمانی دیموکراسی بوو یەكێكە لەو حزبانەی کە مۆڵەتیان نییە و لەکار و سیاسەتی خۆیان بەردەوامن.
ئەم رێکارانە کە تەنھا بەرامبەری تەڤگەری ئازادی جێبەجێ کران کاردانەوەی لێکەوتەوە چاودێرانی سیاسی دەڵێن: ئەگەر بڕیارە بۆ تەنھا لەسەر لایەنێک جێبەجێ کراوە, تەڤگەری ئازادیش سکاڵای لەدادگا تۆماركردووە و نیگەرانی خۆی گەیاندە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیارەکە ھەڵبوەشێتەوە و تا ئێستا لەسەر ئەو پرسە لەلایەن یەکێتیەوە تەنيا بێدەنگی ھەڵبژێردراوە کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ دەکرێت.