پارتی: ئێمه هۆكار نین له پێنه‌دانی پۆستی وه‌زیری دادی عێراقی به یه‌كێتی
"یه‌كێتی نه‌یتوانیوه متمانه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌ده‌ست بهێنێت"
K24- هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان رەتی دەکاتەوە پێنەدانی وەزارەتی داد له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت و دەشڵێت: ئەو کێشەیە کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، له‌به‌رامبه‌ریشدا یەکێتی جه‌خت له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "پارتی هۆکارە بۆ ئەوەی ئەو وەزارەتە بۆ ئێمە نەبێت، ئه‌مه‌ش کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکووومەتی هه‌رێم دەبێت.
له‌مباره‌یه‌وه بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پێنه‌دانی پۆستی وه‌زاره‌تی داد له حكوومه‌تی عێراق، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارتییه‌وه نییه و یه‌كێتی خۆی نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به عادل عه‌بدولمه‌هدی بهێنێت، كه وه‌زاره‌تی دادی پێ بدات" و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "له‌كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارتییه‌وه نییه، ئێمه پێمان وایه یه‌كێتی پشكی خۆی له حكوومه‌تی عێراق به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كانی عێراق روویدا، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت".
له كاتێكیشدا كه یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عێراق و ئه‌و پۆسته به مافی خۆی ده‌زانێت و، ئێستا شاندێكیان له به‌غدایه، ئازاد جۆڵا، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکانی ئه‌و حزبه به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پارتی هۆكاره بۆ پێنه‌دانی پۆستی وه‌زیری داد به حزبه‌كه‌مان و ئه‌م هاوكێشه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌بێت"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "له هه‌رێمی كوردستان پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپێردراوه".
دابەشکردنی پۆستەکانی حكوومه‌تی عێراق ئاڵۆزی خستوەتە نێوان لایەنە کوردستانی و عێراقیەکان, تائێستا به‌هۆی ناكۆكییه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌كان پۆستی 8 وه‌زاره‌ت به هه‌لواسراوی ماونه‌ته‌وه و نه‌توانراوه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
H.B