ده‌ستپاكى هه‌رێم: زياتر له‌ 3 هه‌زار فۆرمى ئاشكراكردنى سامانى به‌رپرسان پڕكراونه‌ته‌وه‌

هه‌روه‌ها فۆرمی گۆڕانکاری لە بارودۆخی ئابووری بەرپرسان دابەشکراوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 3 هەزار و 40 فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامان بەسەر بەرپرسانی حکومەت دابەشکراوە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان گوتيشى: لەو ژمارەیەش 3 هەزار و 24 فۆرم گەڕاوەتەوە.

روونيشيكرده‌وه‌، جگە لە فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەرت و سامان فۆرمی گۆڕانکاری لە بارودۆخی ئابووری بەرپرسان دابەشکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەماهەنگییان هەیە، کە هیچ بەرپرسێک ناتوانێت مامەڵەی خانەنشینی رایی بکات، تاوەکو فۆرمی کۆتایی سەروەت و سامان پڕنەکاتەوە.