رێگه‌ی بێخاڵ داخرا
تیمه‌كان ده‌ست به كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه ده‌كه‌ن

K24 - سۆران:
بەهۆی بەردەوامی بەفر و بارانبارین و هاتنەخوارەوەی بەردو قوڕو لیتە، رێگه‌ی نێوان خەلیفان - بێخاڵ داخرا.
بارزان محمد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند داخرانی رێگه‌کە بەهۆی هاتنەخوارەوەی چەند تاشە بەردێکەوە بووە و هەوڵدەدەن بەزووترین کات رێگه‌کە بکەنەوە، چونکە رێگه‌یەکی سەرەکییە بۆ بواری گەشتوگوزار.
بارزان محه‌مه‌د گوتیشی: "پێویستە شوفێران و گەشتیاران ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی هاوینەهەواری بێخاڵ و تەلەفریکی کۆڕەک بکەن ڕێگەی سەرەکی رواندز بەکاربێنن تا کردنەوەی رێگه‌کە".
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، تا ئه‌مشه‌ویش بارانی به خوڕ و به‌فر، له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی به‌رده‌وام بووه و به‌و هۆیه‌وه‌ش، ئه‌و تاشه به‌ردانه هاتوونه‌ته خواره‌وه و رێگه‌كه‌یان داخستووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌شتوگوزاری سۆران سه‌رقاڵی پێكهێنانی تیمن بۆ ده‌ستبه‌كاربوون بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه له به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتییان.
هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر و 104 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر دووره.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م