جەمیل بایک: پەکەکە هەڵناوەشێتەوە و هیچ هەنگاوێکیش بۆ دواوە ناهاوێژێت
جەمیل بایک وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە
K24 – ههولێر:
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) بە تەلەڤەزیۆنی میدیا هەبەری گوتووە: "بڕیاری ئەمەریکا بۆ دەستگیرکردنی سێ بەرپرسی پەکەکە وەک بەردەوامیدان بە پرۆسەی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەناسێنین".
دەشڵێت: "هەوڵدەدەرێت پەکەکە لەناوببرێت، بەڵام پەکەکە لەناوناچێت و هیچ هەنگاوێکیش بۆ دواوە ناهاوێژێت".
جەمیل بایک پێی وایە، پەکەکە بووەتە هێزێکی گەورە و بە ئاسانی لەنێوناچێت.
لە ماوەی رابردوودا ئەمەریکا بۆ دەستگیرکردنی هەرسێ سەرکردەی پەکەکە جەمیل بایک و موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان، بڕی 12 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاریکردبوو، ئەم کارەی ئەمەریکاش، کاردانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی لێکەوتەوە.
H.J