یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
گۆڕانكارییه‌كی زۆر له ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه روویدا
.jpg)
له گه‌ڕی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان 4 یاری به‌ڕێوه‌چوون، كه تێیدا یانه‌ی هه‌ڵۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی سیروانی نوێی راگرت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی كوردستان.
له گرووپی یه‌كه‌مدا شێخان میوانداری ئاشتی كرد و یارییه‌كه‌ی به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند، ئاشتی دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و باڵانسی خاڵه‌كانی بۆ حه‌وت خاڵ به‌رز كرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا شێخان بۆ چواره‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك تامی چواره‌م دۆڕانی كرد و له كۆتایی ریزبه‌ندیه‌كه مایه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی سۆرانیش بووه میوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و یاریه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕاند.
هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌دا ئاڵتۆن كۆپری میوانداری كۆیه‌ی كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی هه‌ڵۆ توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سیروانی نوێ رابگرێت، كاتێك یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئه‌نجامه‌ش، سیروانی نوێ به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان مایه‌وه.