به فه‌رمی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راكێشرا
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ئه‌ركیان ئاسانه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی راكێشا و بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ئه‌ركیان ئاسانه.
یوێفا له مه‌راسیمێكدا كه له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی راكێشا و لیڤه‌رپوول و بایرن میونشن رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو:
شالكێ ـ مانچێسته‌ر سیتی
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ یوڤێنتۆس
مانچێسته‌ر یونایتد ـ پاریس سانجێرمان
تۆتێنهام ـ دۆرتمۆند
لیۆن ـ بارسێلۆنا
رۆما ـ پۆرتۆ
ئا‌یاكس ـ ریال مه‌رید
لیڤه‌رپوول ـ بایرن میونشن
یارییه‌كانی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 12 و 13ـی مانگی شووباتی 2019 به‌ڕێوه بچێت، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 5 و 6ـی مانگی 3/ 2019 ده‌ستپێده‌كات.