ئه‌ردۆغان: بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات وه‌ڵامى تره‌مپ ئيجابى بووه
هه‌ڵوێستى تره‌مپى ئاشكرا كرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، وه‌ڵامى دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ئيجابى بووه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى توركيا باسى له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه كرد، كه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ئه‌نجاميداوه.
ئه‌ردۆغان گوتى: تره‌مپ وه‌ڵامى ئيجابى داومه‌ته‌وه، كاتێك باسى هێرشى سه‌ربازيم بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات بۆ كردووه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، يه‌كينه كوردييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى فورات نابێت بمێنن، ئه‌گه‌ر خۆيان نه‌ڕۆن هێرشى سه‌ربازييان ده‌كه‌ينه سه‌ر.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر