ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێم گه‌يشته نزيگه‌ى شه‌ش مليۆن كه‌س
ژماره‌ی ئاواره‌كانی كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن نزیكه‌ی 1ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پڕۆسه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی رووپێووی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه، ئاماری نوێی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی رووپێوه‌كه، ئێستا ژماره‌ی دانیشتووانانی هه‌رێم بۆ 5 ملیۆن و 900 ھەزار كه‌س زیاد بووه.
گوتیشی: ژماره‌ی ئاواره‌كانی كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن نزیكه‌ی 1ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بن.