به فه‌رمی پاریس سانجێرمان رۆیشتنی ئه‌دریان رابیۆی راگه‌یاند
رابیۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رۆیشتنی ئه‌دریان رابیۆی ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2018 ئانتیرۆ هێنریك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه رایگه‌یاند ئه‌دریان رابیۆ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و له پاریس ده‌ڕوات.
به گوێره‌ی میدیاكان، له ئێستادا 3 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا چاویان له‌سه‌ر ئه‌دریان رابیۆیه، له‌وانه (مانچێسته‌ر سیتی، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس)، به‌ڵام به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
پاریس سانجێرمان هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌دریان رابیۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی یانه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست ماڵئاوایی له یانه‌ی پی ئێس جی ده‌كات.