دۆسیەی گەندەڵی دەیان ھەزار فەرمانبەر ھەڵدەدرێتەوە
كوردستان24 بە دواداچوون بۆ جۆرێكی دیكەی گەندەڵی دەكات
K24 - ھەولێر
كوردستان24 به‌دواداچوون بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كات كه پله‌كانیان به نایاسایی به‌رز كراونه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایدەگەیەنێت، ژماره‌یان ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت و ساڵانه زیانێكی مادی زۆر به گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت ده‌گه‌یه‌نن، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیش ده‌ڵێ، هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به نایاسایی پله‌كانیان به‌رز كراوه‌ته‌وه پله‌كانیان لێ ده‌ستێنرێته‌وه و ده‌بێ ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی كه وه‌ك مووچه وه‌ریان گرتووه بیگه‌رێننه‌وه بۆ حكوومه‌ت.
گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌كی كوشنده بۆ جه‌سته‌ی هه‌ر حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك وه‌سف ده‌كرێت، هه‌رێمی كوردستانیش ساڵانێكه ده‌یه‌وێت خۆی له‌و په‌تا كوشنده‌یه رزگاربكات. ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ ساڵ ده‌بێت سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه گومان ده‌كرێت به نایاسایی پله‌كانیان به‌رز كرابێته‌وه و هه‌ندێكیشیان خانه‌نشین كرابن. سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان ده‌یان هه‌زار حاڵه‌تی له‌و جۆره به‌دی كراون و هه‌وڵه‌كانیش بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناداپهروهریه به‌رده‌وامی هه‌یه كه مانگانه به ده‌یان ملیار دینار زیان به‌خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "دەیان ھەزار فەرمانبەر ھەیە پلەكەی بە نا یاسایی بەرزكراوەتەوە، ئەمە جگە لە پلە باڵاكانیش، چەند ساڵێكی دەوێت تا ئەو دوسێیانە ھەڵدەدرێنەوە و لیژنەی تایبەتی بۆ دروست دەكرێت".
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی كوردستان24 هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه پله‌كانیان به نایاسایی به‌رزكراونه‌ته‌وه پله‌كانیان لێ ده‌ستێنرێته‌وه و ده‌شبێت ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی مانگانه وه‌ك مووچه وه‌ریانگرتووه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت. سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان له زاری وته‌بێژه‌كه‌یانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئاست هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه زه‌ره‌ر له موڵك و ماڵی گشتی ده‌ده‌ن بێده‌نگ نابن و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازین له په‌رله‌مانی كوردستان.
حاكم دڵشاد فایز، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ: "ئێمە چاوەڕێی پڕۆژە یاسای چاكسازین كە جارێكی دیكە پێشكەش بە پەرلەمان بكرێتەوە، ئەگەر ئەو پڕۆژە یاسایە پەسند بكرێت ئەو كەسانە پابەند دەكات كە ئەو مووچە و پارە زیادانەی وەریان گرتووە بیگێڕنەوە خەزێنەی حكوومەت، ھەروەھا ئەو پلانەش وەردەگرێنەوە كە بە نایاسایی دراوە بە فەرمانبەران".
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی نایاسایی جگه له زیانه داراییه‌كانی بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت هاوكات چه‌مكی دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر گومانه‌وه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌و بابه‌ته بێ ده‌نگ نابن و نه‌هێشتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پله‌ی نایاسایی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانیش چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه پرۆژه یاسای چاكسازی بنێردێته‌وه په‌رله‌مان و په‌سه‌ندبكرێت.