تره‌مپ: ته‌نيا له‌به‌ر داعش له سووريا ماوينه‌ته‌وه
ته‌نيا هۆكارى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا داعشه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، ته‌نيا هۆكارى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا داعشه.
تره‌مپ له تويتێكدا نووسيويه‌تى: "هۆكارى سه‌ره‌كى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له ماوه‌ى سهرۆكايهتييهكهيدا شكستپێهێنانى داعشه و ئه‌و ئامانجه‌ش بهديهاتووه".
تره‌مپ ئه‌وه‌شى نووسيوه: "له سووريا ئێمه شكستمان به داعش هێناوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بوو هێزه‌كانمان له سووريا مابوونه‌وه".
ئه‌م تويتهى تره‌مپ دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكاوه بڵاويكرده‌وه، پرسى كشانه‌وه‌ى يه‌كجارى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه باسيان له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆتايهاتنى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا دژى داعش، ئه‌مه‌ريكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
پێشتر وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيم ماتيس و گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا باسيان له‌وه ده‌كرد، بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ له سووريا ده‌مێننه‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه، توركيا ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له‌و ناوچانه بڵاوبوونه‌ته‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) دان.
ئه‌مه‌ريكا له ماوه‌ى رابردوودا پشتيوانى و كۆمه‌كى سه‌ربازى پێشكه‌ش به هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه كردووه له به‌رامبه‌ر شهڕكردنيان دژى رێكخراوى داعش.
ئ.ر