له خولی نایابی كوردستان پێنجشه‌ممه رۆژێكی پڕ له ململانێی سه‌خت ده‌بێت
له خولی نایابی كوردستان 3 یاری له هه‌ولێر، كه‌ركووك و زاخۆ به‌ڕێوه‌یه
له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 3 یاری به‌رێوه ده‌چن، هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زاخۆ گه‌شتی بادینان ده‌كات، له كه‌ركووكیش گازی باكوور میوانداریی نه‌ورۆز ده‌كات، زێره‌ڤانیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی برایه‌تی سه‌ردانی پایته‌ختی باشووری كوردستانی كردووه.
زاخۆ ـ هه‌ولێر
زاخۆ دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك ئه‌مجاره‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌ولێر و زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بن، به‌وپێیه‌ی له‌م وه‌رزه له كۆی 9 یاری هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه.
هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵڵا مه‌حموود ئه‌م وه‌رزه خووی به یه‌كسانبوون گرتووه و له كۆی 9 یاری 6 یاری به‌رامبه‌ربوون ته‌واو كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی یه‌كسانبوونه له خوله‌كه.
دوایینجار ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه وه‌رزی رابردوو به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌وكات زاخۆ به گۆڵێكی به‌رۆژ جادر شكستی به هه‌ولێر هێنا.
ئه‌م دوویانه‌یه له دوایین 12 رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان له خولی نایابی كوردستان، زاخۆ ته‌نیا 2 یاری بردۆته‌وه، هه‌ولێریش 3 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 7 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
برایه‌تی ـ زێره‌ڤانی
برایه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداریی زێره‌ڤانی ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه له 2 وه‌رزی رابردوو چوارجار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه هه‌ر چوار یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
بارودۆخی برایه‌تی و زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه تاڕاده‌یه‌كی زۆر پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره، زێره‌ڤانی هه‌فته دوای هه‌فته به‌ره‌و پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی هه‌ڵده‌كشێت، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به پێچه‌وانه‌وه كه‌وتۆته دۆخێكی خراپ و تادێت به‌ره‌و پله‌كانی دواوه داده‌به‌زێت.
بۆ ئه‌م یارییه یووسف كاكێ راهێنه‌ری برایه‌تی به‌و هیوایه‌یه كۆتایی به‌و زنجیره ئه‌نجامه خراپه‌كان بێنێت و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له نێو یاریگه‌ی خۆی له‌م وه‌رزه تۆمار بكات، له به‌رامبه‌ردا سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری زێره‌ڤانی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو به بردنه‌وه له‌م یارییه خۆی له ركابه‌ره‌كانی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه زیاتر نزیك بكاته‌وه.
زێره‌ڤانی به 13 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به 7 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بیندرێت.
گازی باكوور ـ نه‌ورۆز
له یارییه‌كی دیكه‌دا، نه‌ورۆز دوای شكسته چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن، ئه‌مجاره‌یان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه.
گازی باكوور ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌فته‌ی رابردوو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه به فه‌رمی متمانه‌یان به راهێنه‌ر و ستافی هونه‌ری یانه‌كه به‌خشییه‌وه.
نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سرو گوروون به 15 خاڵ له پله‌ی چواره‌می خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به راهێنه‌رایه‌تی محه‌مه‌د قاسم ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆته‌وه و به 8 خاڵ پله‌ی یازده‌یه‌می گرتووه.