يهكێتى ئهوروپا پشتيوانى بۆ كابينهى داهاتووى حكومهتى ههرێمى كوردستان دووپاتكردهوه
کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستان ئەرکی ئاسان نابێت
K24 – ههولێر:
باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق بۆ كوردستان24 رايگهياند، کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستان ئەرکی ئاسان نابێت و رووبەڕووی چەندین کێشەی کەڵەکەبوو دەبێتەوە.
رامۆن بلاکوا، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق پشتيوانيى یەکێتی ئەورووپاشی بۆ مهسرور بارزانی كانديدى پارتى بۆ پێكهێنانى كابينهى حكومهت دووپاتکردەوە.
هاوکات هەریەکە لە بەرپرسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی هەماهەنگییە مرۆییەکانی یەکێتی ئهوروپا پشتيوانى خۆیان بۆ حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزە و چاکسازیی و هاوکاری مرۆیی دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە بەرنامەی هاوبەشیان لەو بوارانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەبێت.