گۆڕان بەشداریكردن لە حكوومەت تاوتوێ دەكات
گفتوگۆ لەباەی كۆنفرانسی گۆڕان دەكرێت
K24 - سلێمانی
جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕانكارییە نێوخۆییەكان و بەشداریكردن لە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.
ئارام بەختیار، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمرۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە لەسەر دوو تەوەری سەرەكی، یەكەمیان پرسی كۆنفرانسە نێوخۆییەكانی بزووتنەوەكە و دووەمیش دوا پێشھاتەكانی ناوچەكە و دۆخی عێراق و ھەرێمی كوردستان و بەشداریكردنی گۆڕان لە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان".
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە و بڕیاردرا ھەردوولا بەرنامەیەكی ھاوبەش بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دابڕێژن.
بە گوێرەی میدیای فەرمی گۆڕان، رۆژی شەممەی داھاتوو جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو پرسانە كۆدەبێتەوە.