ترەمپ: بەبێ بەرامبەر نابینە پاسەوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
"چیدی ئێمە جەنگی دژ بە داعش ناکەین، با ئەوانی دیکە بیکەن"
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا رایگەیاند، ئەوان ئامادەنین تریلیۆنەها دۆلار خەرج بکەن بۆ پاسەوانیکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەبەرامبەردا هیچ وەرنەگرن.
لە زنجیرە تویتێکدا ترەمپ دەڵێت: "ئایە ئەمەریکا دەیەوێت ببێتە پاسەوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تریلیۆنەها دۆلار خەرج بکات و هەزاران قوربانی بدات، هیچیشی دەستنەکەوێت؟ لە کاتێکدا لە زۆربەی حاڵەتەکان هیچ پێزانینێک نییە بۆ ئەوەی ئێمە دەیکەین. کاتی ئەوەیە ئەوانی دیکە بجەنگەن".
لەبارەی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە سووریا، ترەمپ نووسیویەتی: "رووسیا، ئێران، سووریا و زۆری دیکەش دڵخۆش نین بەوەی ئەمەریکا سووریا جێبهێڵێت چونکە دەبێت ئێستا خۆیان جەنگی داعش و ئەوانە بکەن کە رقیان لێیانە".
دوێنێ چوار شەممە 20/12/2018، گوتهبێژى كۆشكى سپى ئهمهريكا، ساره ساندێرز، له كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا رايگهياند، دهستيان به كشانهوه له سووريا كردووه.
ساندێرز گوتى: " دهستمان كردووه به گهڕاندنهوهى هێزهكانى ئهمهريكا بۆ نيشتیمان و قۆناغێكى نوێ له ههڵمهتى دژى داعش هاتووهته ئاراوه".
کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا زیان بە هێزە کوردییەکان دەگەیەنێت بەوەی لە ئێستادا مەترسی ئەوەیان لەسەرە لەلایەن داعش و هێزەکانی نزیک لە تورکیا هێرشبکرێتە سەریان.
پێشتر، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئاشکرایکردبوو، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ قسەیکردووە و وەڵامی ئەرێنی وەرگرتووە تاکو هێرشبکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون.
H.J