شاجوانی کوردستان هەڵدەبژێردرێت

هاووڵاتیان لە رێگای ڤایبەر دەتوانن دەنگ بدەن

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، شاجوانی کوردستان هەڵدەبژێردرێت و هاووڵاتیانیش دەتوانن لە رێگای دەنگدان بەشداربن لەو مەراسیمە.

دوو لیژنەی نێودەوڵەتی و ناوخۆ کە هەر یەکەیان لە پێنج کەس پێکهاتوون لە نێو 14 خانم، شاجوانی کوردستان هەڵدەبژێرن و هاووڵاتیانیش دەتوانن کاریگەری دروست بکەن بە دەنگەکانیان.

ئەمساڵ 107 کەس خۆیان بۆ شاجوانی کوردستان کاندید کرد، لەو ژمارەیەش تەنها 14 کەسیان ماونەتەوە کە مەرجەکانی شاجوانیان تێدایە.

بۆ دەنگدان بە شاجوان، لە ئەپلیکەیشنی ڤایبەر، بە دوای ناوی Miss Kurdistan بگەڕێ و پاشان لە رێگای پەڕەی سەرەکی دەنگ بە وێنەکان بدەن.

ناوی ئەکاونت

H.J