"ترەمپ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکای خستووەتە مەترسییەوە"
بەرپرسێکی باڵای پێشووی ئەمەریکا هێرشدەکاتە سەر ترەمپ
K24- هه‌ولێر:
ویلیا‌م کۆهن، وەزیری دەرەوە و سیناتۆری پێشووتری ئەمەریکا دەڵێت، بەهۆی خراپی مامەڵەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، ئاسایشی نەتەوەیی لە مەترسیدایە.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێن، کۆهن پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا، ئایا ترەمپ شیاوی ئەوەیە سەرۆکی ئەمەریکا بێت، ئەو سیاسیەی ئەمەریکا گوتی: "بە بڕوای من نەخێر. دەمەوێت بە ئاشکرا بیڵێم کە من پشتگیری ئەوم نەکرد ببێتە سەرۆک. بەهۆی نەبوونی ئەزموون و باکگراوند، ئەو بۆ سەرۆکایەتی ناشێت".
راشیگەیاند: "لە هەندێک شت ئەو کارێکی باشی کردووە، بۆ نموونە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین، بەڵام کاتێک دێتە سەر پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، من دەڵێم نەخێر، ئەو کەسێکی شیاو نییە".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
جیا لەمەش، توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت، ئەمەش جیا لە مەترسی دروستکردنی جەنگێکی خوێناویی، ئەگەر گەڕانەوە و بەهێزبوونی داعش زیاتر دەکات.
H.J