پۆمپیۆ: هۆشداریم لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا داوە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باس لە کشانەوەی هێزەکانیان دەکات لە سووریا
K24- هه‌ولێر:
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، هۆشداری لە بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا داوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بە گفتوگۆ لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا دراوە".
دەشڵێت، ئەویش بەشداری گفتوگۆکردنەکەی کردووە و هۆشداری لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا داوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێیوایە، دەبێت دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، ئەمەریکا هەر بەردەوام بێت لە جەنگی دژ بە داعش.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
H.J