ئهردۆغان: لهگهڵ برا ئێرانييهكانمان دهبين
رووحانی: سەردەمی زۆرداریكردن كۆتایی پێھاتووە
K24 – ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکى کۆمارى تورکیا رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران فشاری ناڕەوان و سەقامگیری و ئارامی ناوچەکەش دەخەنە مەترسیەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆکى کۆماری ئيسلامى ئێران لە ئەنقەرە، ئەردۆغان گوتى: لەم کاتە سەختەدا، کە ئێرانی دراوسێمانی پێدا تێدەپەڕێت لەگەڵ برا ئێرانیيەکانمان دەمێنینەوە.
له بهرامبهردا حەسەن رووحانی سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران رایگەیاند، سەردەمی زۆرداریكردن كۆتایی پێھاتووە و ھەموو وڵاتان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی خۆیان بڕیار دەدەن.