ئاکرێ بەفەرمی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی راهێنەرەکەی دوورخستەوە
سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی بگرنەوە
یانەی ئاکرێ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی مەحموود مەجیدی راهێنەری یانەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە.
دوای دۆڕانی ئاکرێ لە یاریی بەرامبەر شێروانە کە ئەمڕۆ هەینی بە ئەنجامی 3-2 لە یاریگەی خۆی بە شێروانەی میوانی دۆڕا، بەرپرسانی یانەی ئاکرێ بەفەرمی بڕیاریان دا مەحموود مەجیدی راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی لابدات، دوای ئەوەی لە 10 گەڕی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان ئاکرێ تەنیا سەرکەوتنێک و دوو بەرامبەربونوی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ لە پلەی چواردەم دێت و لە خوارەوەی ریزبەندیی دێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی کوردستان24 سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی مەحموود مەجید بگرنەوە، کە دوانیان عەرەبن و یەکێکیشیان کوردن.