كاتالۆنییهكان دژی رێككه‌وتنی بارسێلۆنا و مه‌درید رژانه سه‌ر شه‌قام
دژی هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیان بۆ شاره‌كه
K24 - بارسێلۆنا:
كاتالۆنییهكان دژی هاتنی پیدرۆ سانچێژ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا و رێككه‌وتنی نێوان بارسێلۆنا و مه‌درید، رژانه سه‌ر شه‌قام و پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانیش روویدا.
شوكر میكائیل، په‌یامنێری كوردستان 24 له ئیسپانیا رایگه‌یاند، خۆپیشاندەرانی کەتەلۆنیا بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەرێمەکەیان لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا رازی نەبوون و له‌پێناو ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆپیشاندانێكی فراوانییان ئه‌نجامدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئیسپانیا راشیگه‌یاند، لە بەرەبەیانی زووەوە لە شارەکانی جیرۆنا، لەییدا و به‌رشه‌لۆنه خۆپیشانده‌ران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و جووڵه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان په‌كخست.
پۆلیسیش بەتوندی وه‌ڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و توندوتیژی لێکەوتەوە، به‌هۆیه‌وه 10 پۆلیس و نزیکەی 27 خۆپێشاندەریش بریندار بوون، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركران.
خۆپیشاندانه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی پیدرۆ سانچێژ، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بەیاوەری شاندێك بۆ هه‌رێمی كاتالۆنیا و له‌و سه‌ردانه‌شدا، سانچێز داوای لە هەموو لایەک کرد بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکرێن.
ساڵی رابردوو هه‌رێمی كاتالۆنیا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ئه‌نجامدا و تێیدا زۆرینه‌ی كاتالۆنییهكان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان دا، به‌ڵام حكوومه‌تی مه‌درید چه‌ندین بڕیاری له دژی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه و هاووڵاتییانی هه‌رێمه‌كه ده‌ركرد و دژی هه‌وڵه‌كه وه‌ستایه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م