توركیا ئۆپراسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات دواده‌خات
ئه‌ردۆغان: دواخستنه‌كه سنوورداره
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌یویست بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستیپێبكات دواخراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا".
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا كه له شاری ئیستانبوڵ پێشكه‌شیكرد گووتی: "توركیا به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریداوه بۆ ماوه‌یه‌ك ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات رابگرێت".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گووتی: "په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وا له ئه‌نقه‌ره بكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك ئۆپراسیۆنه‌كه دوابخرێت، به‌ڵام ماوه‌كه كراوه نییه و دیاریكراوه".
ئه‌ردۆغان ره‌تیكرده‌وه توركیا چاوی بڕیبێته خاكی سووریا و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌ڵوێسته‌كانیان روون و تونده به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه "تیرۆریستیانه"ـی له سووریاوه ده‌كرێنه ناو خاكی توركیا".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه كاری له پێشینه‌ی توركیا ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاو ده‌نێین و له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێرانیش كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و ئامانجه ده‌كه‌ن".
میدیاكانی توركیا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه كه بڕیاره‌كه پاش په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ دراوه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستپێده‌كات.