قەرەیلان: توركیا ھێرشەكانی داعش دووبارە دەكاتەوە
"وڵاتانی داگیركەر تەنھا لە دژی كورد یەكدەگرن"
K24 - ھەولێر
موراد قەرەیلان، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) رایدەگەیەنێت، داعش لە كوێ دەستی بە ھێرش كرد، توركیا لەوێ دووبارە دەست پێدەكاتەوە، دەیەوێت ئەوەی بە داعش نەكراوە خۆی بیكات.
قه‌ره‌یلان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ستێركی سەر بە حزبەكەی گوتی: "کاتێك مرۆڤ سه‌رنجی ئه‌و هێرشانه ده‌دات، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌رنجڕاکێش ده‌رده‌که‌وێت، داعش سه‌ره‌تا هێرشی کرده سه‌ر شنگال، دواتر هێرشی کرده سه‌ر مه‌خموور و که‌رکووك و رووی له کۆبانێ کرد، سه‌رنج بده‌ن، ئێستاش ئه‌ردۆغان هه‌مان شت ده‌کات، ئه‌و هێزه‌ی که ساڵی 2014 رووی داعشی له‌و هه‌رێمانه کرد، رژێمی ئه‌نقه‌ره بوو، پیلان و نه‌خشه‌ڕێی داعش و رژێمی ئه‌نقه‌ره یه‌که، ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی به ده‌ستی یه‌کێکیان بیکه‌ن، ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی دیکه بیکه‌ن".
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا قەرەیلان دەڵێ: "شەڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به دیزاینێکی نوێ کۆتایی دێت و پێویسته گه‌لی کوردیش جێی خۆی له‌نێو ئه‌و دیزاینه‌دا بگرێت".
موراد قه‌ره‌یلان گوتیشی: "ده‌وڵه‌تانی داگیرکەر که کوردستانیان داگیر کردووه، هه‌موویان دوژمنی یه‌کترن، خوێنی یه‌کتر ده‌مژن، به‌ڵام کاتێك مه‌سه‌له ده‌بێته کورد و کوردستان داده‌نیشن و رێکده‌که‌ون. ده‌وڵه‌تی سووریا و تورکیا 7 ساڵه له دژی یه‌کتر له شه‌ڕدان، ئێستا به‌یه‌که‌وه چاوپێکه‌وتن ده‌که‌ن و له‌سه‌ر هه‌ندێك بابەت رێکده‌که‌ون، به‌ڵام ئێمه وه‌ك کورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌نێو یه‌ك که‌شتیداین، بۆچی ناتوانین له ده‌وری پلاتفۆڕمێکی هاوبه‌ش کۆببینه‌وه؟ ئه‌مه بۆ ئێمه کێماسییه‌کی جدییه و شەرمە. دوژمنانی ئێمه له دژی ئێمه یه‌کده‌گرن، ئایا ئێمه بۆ یه‌کنه‌گرین؟ هیچ پاساوێك بۆ ئه‌مه نییه، ده‌بێ کۆتایی به پاساو بێنین و چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه".
ئەو ئه‌ندامەی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پەكەكە راشیگەیاند: "ھێرشەكانی توركیا بێ وەڵام نابن، خوێنی خه‌ڵکی ئێمه به‌فیڕۆ ناچێت، تۆڵه‌یان ده‌کرێته‌وه، دوژمنی ئێمه به نامه‌ردی هێرشی برده سه‌ر خەڵكی سیڤیل له مه‌خموور و شنگال، ئه‌مه‌شیان وه‌ك سه‌رکه‌وتن بۆ خۆیان پیشاندا. به 20 فڕۆکه‌ی جه‌نگی 7 هاووڵاتیی سیڤیلی ئێمه‌یان شه‌هید کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ریق بنه‌وه وتیان سه‌رکه‌وتوو بووین. ئه‌ردۆغان کوشتنی کوردان بۆ خۆی وه‌ك سه‌رکه‌وتن ده‌بینێت".