ئێران هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا راگه‌یاند
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باسی مه‌ترسی بوونی بیانییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی فه‌رمی ئێران‌دا له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا پرسێكی ناعه‌قڵانییه و هۆكاری درووستكردنی گرژییه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/12/2018 به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تێلیگرامه‌وه نووسی: "بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بووه، هۆكاری شێواندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خوێندنه‌وه‌ی مێژووی پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه له سه‌ده‌كانی پێشووه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، بوونی بیانییه‌كان له‌م ناوچه گرنگه‌دا هه‌ستیاره و به‌هه‌ر پاساوێك بێت ده‌بێته هۆی درووستكردنی گرژی و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی و بره‌ودان به ناكۆكییه‌كان".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.