نوجه‌با داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌ك له هه‌سه‌ده ده‌كات
"ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له سووریا ده‌كشێنه‌وه ده‌چنه كوێ؟"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو وارس موسه‌وی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، داوا له ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" ده‌كات، چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكوومه‌تی سووریا بكه‌نه‌وه‌و خۆیان له ئه‌مه‌ریكا بێبه‌ری بكه‌ن"، كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نساش له سووریا به سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ره‌ی به‌رگری ناوده‌بات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/12/2018 موسه‌وی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا له سووریا سه‌ركه‌وتنه بۆ به‌ره‌ی به‌رگری و شكستی واشنتنه له سووریا و پێویسته ئه‌و شكسته خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و مه‌یدانی بۆ بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێبه‌رامبه‌ر له سووریا ده‌كشێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میحوه‌ری به‌رگری مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌یه، پێویسته له چاره‌نووسی ئه‌و هێزانه بپرسینه‌وه، ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ واشنتن؟، یان به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقیدا دابه‌ش ده‌بن؟، یان له‌ناو خاكی عێراقدا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت؟".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.