به ڤیدیۆ... گواردیۆلا له نێو یاریگه‌ی خۆی لێی قه‌وما
كریستاڵ پاڵاس گواردیۆی شۆك كرد
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس تووشی شكست بوو، یارییه‌كه‌ی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ دۆڕاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 22 دێسمێبه‌ری 2018، له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ له یاریگه‌ی ئیتیحاد یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی كریستاڵ پاڵاسی كرد.
له خوله‌كی 27 ئیلكای گوندۆگانی به ڕه‌سه‌ن توركی یانه‌ی مان سیتی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له ماوه‌ی 2 خوله‌ك كریستاڵ پاڵاس دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له خوله‌كه‌كانی 33 و 35 له رێگه‌ی یاریزانان (جێفری شلوب و ئاندرۆس تاونسیند) تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م كریستاڵ پاڵاس ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یاند 3 گۆڵ، پێش كۆتایی یارییه‌كه‌ش كیڤن دی برۆین ناوه‌راستكاری مان سیتی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی سیتیزن له شكست رزگار بكات، به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا له‌م وه‌رزه تووشی دووه‌مین شكست بوو.
مانچێسته‌ر سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ له شوێنی خۆی له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه و به جیاوازی 4 گۆڵ له مان سیتی پێشه‌نگ دووركه‌وته‌وه، له به‌رامبه‌ردا كریستاڵ پاڵاس به 18 خاڵ بۆ خانه‌ی چوارده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وت.