تره‌مپ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر جه‌یمس ماتیس
"من ده‌رفه‌تم پێدایت و ئه‌و سه‌رچاوانه‌م بۆ دابینكردیت كه نه‌تبوو"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ست له‌و ره‌فتارانه‌ی هه‌ڵناگرێت و كاتێك به‌رپرسێكی ئیداره‌كه‌ی ده‌ست له كارده‌كێشێته‌وه، پاشان له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه په‌لماری ده‌دات و ھێرش ده‌كاته سه‌ری.
ئه‌مجاره‌یان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ده‌ست له كاركێشاوهو ده‌ڵێت: "ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م پێدایت كاتێك وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ده‌ستنیشانم كردیت، له كاتێكدا باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌ره‌فمه‌ندانه دهریكردبوویت، من ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م به جه‌یمس ماتیس داوه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌م بۆ دابین كرد كه نه‌یبوو، راسته هاوپه‌یمانانمان زۆر گرنگن، به‌ڵام ئه‌وكاته نا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆخۆیان به‌كارده‌هێنن".
هێرشی تره‌مپ بۆ سه‌ر جه‌یمس ماتیس له كاتێكدایه، ناوبراو به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، رۆژی هه‌یینی رابردوو ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌رانی زۆری له نێوه‌نده سیاسی و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته لیكه‌وته‌وه.
دوایین كه‌س ده‌ستی له كاركێشایه‌وه، برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما ده‌ستنیشان كرابوو. به‌ڵام تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه برێت مه‌كگۆرك ناناسێت.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.