تره‌مپ بۆ ئه‌ردۆغان: سووریا بۆ تۆ من ده‌كشێمه‌وه
ئه‌ردۆغان چی له تره‌مپ پرسیوه و تره‌مپ چۆن وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كه باسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له سووریا كردووه، به كاره‌ساتبار و خۆراده‌ستكردن ناو ده‌بات.
پێشتر سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتبووی: "تره‌مپ پاش گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بڕیاریداوه ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكشێنه‌وه"، به‌ڵام كۆشكی سپی ئه‌و زانیاریانه‌ی ته‌ئكید نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان له تره‌مپی پرسیوه، هۆكاری به‌رده‌وامیی پاڵپشتییه‌كانی واشنتن بۆ كورده‌كانی سووریا و پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چییه له كاتێكدا كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا راگه‌یاندووه؟".
له وه‌ڵامیشدا دۆناڵد تره‌مپ گوتوویه‌تی: "گوێبگره، سووریا بۆ تۆ، من ده‌كشێمه‌وه".
واشنتن پۆست نوسیوویه‌تی: "ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌بنه هۆی رووداوی كاره‌ساتبار، ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی واشنتن له سه‌رده‌می تره‌مپدا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، جه‌یمس ماتیس، ته‌نها به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "تره‌مپ چه‌ند مانگێكی خستبووه به‌رده‌ستمان بۆ ئاماده‌كاریی و چاره‌سه‌ر و بڕیاردان له‌باره‌ی سووریا".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێت: "بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، كاردانه‌وه‌ی دژ به یه‌كی له‌ناو ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌دا لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ندێك ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه تره‌مپ به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی دابوو و وه‌فادار بووه به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی، به‌ڵام كشانه‌وه لای زۆرینه‌ی كۆنگرێسمانه‌كان كاره‌ساتی راسته‌قینه و ته‌سلیمبوونه به ئه‌و هێزانه‌ی دیكه‌ی له سووریا‌ن وه‌ك رووسیا و ئێران".