9 نامه‌ی ئاگرینی تره‌مپ له ماوه‌ی 12 كاتژمێردا
یه‌كێكی دیكه ئه‌و بڕیاره‌ی بدایه ده‌كرایه پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، چالاكییه‌كی به‌رچاوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بینراوه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و له 9 تویتدا ژماره‌یه‌ك پرسی خستووه‌ته‌ڕوو.
تویته‌كانی تره‌مپ له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا یه‌ك له دوای یه‌ك نوسیوونی و دواین تویتی پێش چه‌ند كاتژمێرێك بووه‌و رۆژی 23/12/2018 نوسیوویه‌تی.
تره‌مپ له تویتێكدا باسی ره‌وشی سووریا و داخستنی به‌شێكی حكوومه‌تی ئیتیحادی ده‌كات كه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه، چونكه ئه‌وان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بوودجه‌یه بده‌ن كه تره‌مپ داوای ده‌كات و ملیاره‌ها دۆلاریشی بۆ درووستكردنی دیوار له سنووری مه‌كسیك داوا كردووه.
له تویتێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "ناچم بۆ فلۆریدا به‌هۆی داخستنی به‌شێكی حكوومه‌ت، به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر بوودجه‌ی فیدراڵی و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بوودجه بۆ 27ـی مانگ دواخراوه.
له تویتێكی دیكه‌دا تره‌مپ ده‌ڵێت: "كاتێك بووم به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داعشمان له‌ناوبرد، ته‌نها به‌شێكی كه‌م ماوه‌و له‌وانه‌یه وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی وه‌ك توركیا به‌و ئه‌ركه هه‌ڵبستن و ئێمه هێزه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان".
هه‌روه‌ها تره‌مپ باسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له كۆشكی سپی كردووه كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ی بایه‌خ به ئاسایشی سنوور ده‌ده‌ن گفتوگۆی كردووه.
له تویتێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "قه‌یران و ئه‌و چالاكییه نا یاساییانه‌ی هه‌یه به درووستكردنی دیوار له سنووره‌كانی باشووری ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها تره‌مپ له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی قسه‌ی كردووه ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و جه‌نگه ده‌ره‌كیانه بهێنم و بۆ ئه‌وه راسپێردراوم، هه‌روه‌ها درووستكردنی دیوار بۆ پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت: "له پێناو سنووری وڵاتانی دیكه‌دا جه‌نگاین، به‌ڵام له پێناو سنووره‌كانی خۆمان نه‌جه‌نگاوین".
هه‌روه‌ها له تویتێكی دیكه‌دا تره‌مپ باسی برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌كات كه ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی بڕیاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو وبه‌ڵام تره‌مپ دةڵێت نایناسم.
ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه جگه له من ئه‌و بڕیاره‌ی بدایه دڵخۆشی خۆیان نه‌ده‌شارده‌وه‌و ده‌یانگووت باشترین پاڵه‌وانه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كاتێك من ئه‌وه‌م كرد له میدیا ساخته‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌رم".
ده‌رباره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی جه‌یمس ماتیسیش تره‌مپ ده‌ڵێت: "كاتێك باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشوو ناشه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌ریكرد من ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م پێداوه".
به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و بڕیاره له ناكاوه‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و پلاندانان بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانسان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.