بە ڤیدیۆ.. مۆزەخانەی قێزەونترین خواردن ببینه
مۆزه‌خانه‌ی قێزه‌ونترین خواردن له ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مۆزه‌خانه‌ی قێزه‌ونترین خواردن له ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه و سهردانیكهریشی زۆره، بڕیاریشه تا 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 پێشوازی له سه‌ردانیكه‌ران بكات.
خه‌ڵك له مۆزه‌خانه‌كه قێزه‌ونترین خواردنی جیهان ده‌بینن، كه نمایشكراون، هه‌ندێك كه‌س له كاتی بینینيان سه‌ر و دڵی تێكده‌چێت و ده‌ڕشێته‌وه.
نموونه‌ی خواردنه قێزه‌ونه‌كان بریتین له: شه‌مشه‌مه كوێره، كرمی زیندوو، قالۆنجه.. هتد، جیا له خواردن، خواردنه‌وه و شه‌رابی تایبه‌تیش نمایشكراوه، وه‌كو شه‌رابی مشكی چینی، په‌نیری درووستكراو له مێرووله‌ی جۆراو جۆر .
له سه‌ره‌تای ده‌روازه‌كه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر كه‌سێك، كیسێكی تایبه‌تی پێده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تێكچوونی سه‌ر و دڵی، بتوانێت تێیدا بڕشێته‌وه.