سوپای ئه‌مه‌ریكا خاڵه سه‌ربازییه‌كانی منبجی جێنه‌هێشتووه
ھێشتا هیچ كشانه‌وه‌یه‌ك رووینه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا له سووریا، به‌ڵام هێشتا بنكه و خاڵه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له منبج له شوێنی خۆیاندا و هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه.
ره‌زوان بێزار، په‌یامنێری كوردستان 24 له منبج، رایگه‌یاند: "هێشتا خاڵه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له منبج له شوێنه‌كانی خۆیاندان و هیچ پرۆسه‌یه‌كی كشانه‌وه رووینه‌داوه.
له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی سوپای توركیا له دووری 50 كیلۆمه‌تر له شاری منبج، چه‌ندین كاروانی سه‌ربازی و تانك و زرێپۆش و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان كۆكردووه‌ته‌وه‌و هاتوونه‌ته ناو خاكی سووریا و به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج دامه‌زراون.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان 24، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌كردووه.