کاریگەریی تووڕەبوون لە سەر جەستەی مرۆڤ چییە؟

چی له‌ جه‌سته‌دا رووده‌دات كه‌ مرۆڤ تووڕه‌ ده‌بێت؟

K24 - هه‌ولێر:

کاریگەریی تووڕەبوون لە سەر جەستەی مرۆڤ چییە؟

تووڕەبوونی زۆر دەبێتە هۆکاری نەخۆشییەکانی دڵ. ئەگەر جارناجار تووڕە دەبن زۆر ئاساییە تەنانەت تووڕەبوون تا رادەیه‌کی درووست، نیشانەی سەلامەتیيه‌ لە مرۆڤ، بەڵام بەردەوام تووڕە بوون و دڵتەنگی ئاسایی نیيە و دەبێت چاره‌سه‌ر بکرێت، ئەو کەسانەی لە کاتی تووڕە بوون شتی فڕێ دەدەن، یان هاوار دەکەن يان ئەو کەسانەی کە تووڕەبوونى خۆیان لە دڵيان دەهێڵنەوە زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبن. لە کاتی تووڕە بوون ناکرێت هاوار بکەن لە بەرامبەریشدا ناکرێت تووڕووبوونى خۆتان لە دڵ بهێڵنەوە، ئەگەر لە کەسێک تووڕەی باشتر وایە بە شێوەی درووست پێ بڵێى کە هەستت لە بەرامبەریدا چۆنە.

چی له‌ جه‌سته‌دا رووده‌دات كه‌ مرۆڤ تووڕه‌ ده‌بێت

توڕەبوون و ترس هەستێکە کە زۆرترین کاریگەريی لە سەر جەستە و بە تایبەت دڵ دادەنێت. به‌ گوێره‌ی بیروڕای شارەزایان هەستی مرۆڤ، هۆکاری تەواوی خۆشییەکان و ناخۆشییەکانە، ژیانێکی ئارام و بەختەوەر باشترین رێگەی چارەسەری نەخۆشییەکانە. لە کاتی تووڕەبوون جومگەکان و ماسوولەکان توند دەبنەوە و به‌هۆی گرژبوونی كۆئه‌ندامی ده‌مار، جووڵه‌ی خوێن سست ده‌بێت، هاوسەنگی لە سیستەمی دەمارەکان تێکدەچێت و ناڕێکی  لە نێوان هۆرمۆنەکان دروست دەبێت، سەلامەتی دڵ و خوێنبەرەکان دەکەوێته‌ ژێر مەترسی، هەروەها فشاری خوێن بەرز دەبێت و لێدانی دڵ زۆرتر دەبێت. چالاکی مێشك کەم دەبێتەوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دەردانی زراو زیاتر دەبێت

  • تووڕەبوون و ناڕێکوپێکی لێدانی دڵ

سترێس و تووڕەبوون دەبێتە هۆکاری خێرا لێدانی ترپه‌كانی دڵ ئەگەر ناتانەوێت کێشەتان بۆ درووست بێت باشتر ئەوەیە ئارام بن.

  • تووڕەبوون و زیان پێگەیشتنی جگه‌ر

تووڕە بوون لە سەر زراو و جگه‌ر، کاریگەريی نەرێنی هەیە، چونکە ئەم هەستە دەبێتە هۆکاری دەردانی زیاتری زراو کە لە حاڵەتی ئاسایی پێویست بەو بڕه‌ زۆره‌ی ده‌ردانی زراو ناکات و لە ئەنجاميشدا زیانێکی گەورە بە زراو دەگەیه‌نێت، هەموومان دەزانین کە ناتوانین کەسێکی زۆر ئارام بین، بەڵام دەبێت هەندێك شت بەرە بەرە لایدەین تاکو بتوانین رێگری لە تووڕەبوونمان بکەین.

  • تووڕه‌بوون و ئازارەکانی ماسوولەکان

کاتێک بەرامبەر بە خێزان، منداڵەکان، هاوکاران، به‌ڕێوه‌به‌ر یان خۆتان تووڕە دەبن، هۆرمۆنێك بە ناوى ئەدرينالين لە جەستەدا بەرهەمدێت، تەنانەت لە کاتی ترسیش هەمان هۆرمۆن بەرز دەبێتەوە کە دەبێتە هۆکاری ئازارەکانی جومگەکان و سەر ئێشەو شان و مل و کەمەر، چونکە ئەم بەشانە ناتوانن به‌رگه‌ی ئەو فشارانە بگرن، لە ئەنجامدا ئێش و ئازار درووست دەبێت.

  • تووڕەبوون و سکچوون

تووڕوبوون و دڵتەنگی دەبێتە هۆی ئەوەی رێخوڵۆکان گرژببنەوە کە لە ئەنجامدا کۆلۆن درووست دەبێت یان سکچوون روو دەدات کە واتە سترێس، ترس، رۆح و رەوان هەمووی لە سەر رێخوڵۆەکان کاریگەرییان هەیە.

  • تووڕەبوون و هەوکردنی گەدە

لە کاتی تووڕە بوون هەست بە ئازار لە گەدە دەکەن، هەرچەندە زیاتر تووڕە بن زیاتر تووشی هەوکردنی گەدە دەبن و لەوانەیشە گەدە بریندار بێت.

  • هەوکردنی پێست
  • تووڕەبوون دەبێتە هۆی خوران و کێشەکانی پێست، کە لە سەر فشار و سترێس و ترس درووست دەبێت. خورانی زۆر دەبێتە هەوکردنی پێست  و برینی زۆر لە پێست درووست دەکات.

چۆن رێگری لە تووڕووبوون بکەین؟

هۆکاری تووڕە بوون لە هەر کەسێت و بارودۆخێک جیاوازە. هەموو دەزانن کە بە یەکجاری ناتوانین ببین بە کەسێکی ئارام، بەڵام هەندێك رێگە و شێوە هەیە کە دەتوانین تووڕەبوونمان کەم بکەینەوە و رۆح و جەستە ئارام کەین وەکو:

  وەرزش کردن، خوێندنی کتێبێك یان گوێگرتن لە دەنگی باڵندەکان لە ناو سرووشت.

رۆژانە لە شوێنێکی ئارام و رێکوپێك دابنیشن، چاوتان بۆ ماوەی چەند خوولەکێك دابخەن و هەناسەیکی قووڵ هه‌ڵکێشن و رێگە بدەن هەموو ئەو وزە نەرێنیانەتان بچێتە دەرەوە.

هەرکات تووڕە بوون ئەو شته‌ بێننه‌وه‌ یادتان كه‌ دەبێتە هۆی ئارامکردنت، هەوڵ بدە تووڕه‌ نەبیت، زوو بڕیار مەدە و ئارام بە.

ئەوەش لە بیر مەکە، تووڕه‌بوون کاریگەریی لە سەر سەلامەتی مرۆڤ و جەستە هەیە، ئەوەشتان له‌ یاد بێت سەلامەتی دڵ، گەدە، جگه‌ر، رێخەڵۆکەکان، هەروەها بەشەکانی دیكه‌ی جەستە لە تووڕەبوون گرنگترە.