10 پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2018 ئاشکرا کران
تۆیۆتا پێشەنگە
K24 – ههولێر:
تادێت پێشبڕکێی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل زیاتر دەبێت و هەر کۆمپانیایەک دەیەوێت زۆرترین فرۆشی هەبێت، بۆ ساڵی 2018، تۆیۆتا بە سێ جۆری ئۆتۆمبێل ئەو گرەوەی بردووەتەوە.
ماڵپەڕی (فۆکس تو مووڤ) بە سوود وەرگرتن لە راپۆرتەکانی داتابەیسی ئۆتۆمبێل GAD پڕفرۆشترین 10 ئۆتۆمبێل لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2018 ئاشکرا دەکات.
1- تۆیۆیا کرۆلا- 955 هەزار و 356 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
2- فۆرد ئێف- سیریس- 896 هەزار و 776 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
3- هۆندا – سیڤیک – 696 هەزار و 244 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
4- تۆیۆتا راڤ4 – 694 هەزار و 822 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
5- ڤۆلکسواگن گۆڵف – 672 هەزار و 23 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
6- ڤۆلکسواگن تیگوان – 660 هەزار و 662 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
7- ڤۆلکسواگن پۆلۆ – 611 هەزار و 567 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
8- هۆندا سی ئاڕ – ڤی – 591 هەزار و 630 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
9- تۆیۆتا کامری – 559 هەزار و 100 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
10- چێڤرولێت سیلڤێرادۆ – 532 هەزار و 70 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.
H.J